گەنجێکی کورد دوای دەستگیرکرانی تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە

کوردێکی خەڵکی پاوە، بە ناوی کیا حسێنی، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی شاری تاران ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) کیا حوسێنی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی پاوە و، دانیشتووی شاری تاران، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو دوو هەفتە پێشتر لە زیندانی ئەوینەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەی کردووە، لەوکاتەوە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر چارەنووسی ئەو لاوە کوردە لەبەردەستدا نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن