ئەڵمانیا: گرووپی G7 سەرکۆنەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەن

گرووپی G7لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەیان لە شاری مونستەری ئەڵمانیا، سەرکۆنەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکەن.

خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەشێک بوو لە گفتگۆکانی گرووپی G7کە باسیان لێوەکرد و، لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە، بەتوندی کاری وەحشیگەرانە و توندوتیژی هێزەکانی تاران سەرکۆنە دەکەن، کە نزیکەی دوو مانگە ناڕەزاییەتییەکان بەهۆی کوشتنی کچە کوردی شاری سەقز، ژینا ئەمینی بەدەستی پۆلیسی ئێران سەریهەڵداوە.

وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵات ڕەخنەیان لە ڕەفتارەکانی دەستەڵاتدارانی ئێران گرت بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گواستنەوەی چەک بۆ ملیشیاکان، ئەوەش سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و ڕایانگەیاند، سەرکێشییەکان بەهۆی فڕۆکەی بێفرۆکەوان و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی، سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.

لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئەمەریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئیتالیا و یابان، هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە وەرزی سەرمای ئەمساڵ دڵنیاکردەوە و، تۆمەتەکانی ڕوسیایان بەرامبەر ئۆکرانیا، کە خەریکی دروستکردنی بۆمبی ناوەکییە ڕەتکردەوە.

هەروەها وڵاتانی پیشەسازی چین، شوێنێکی دیاری لە بەرنامەی ئەو لوتکەیەدا گرتەبەر، کە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانێکی مشتومڕی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شولتز بۆ پەکین،
گرووپی حەوت وڵات ڕایانگەیاند، کە ئامادەن هاوکاری بنیاتنەرانە لەگەڵ چین بکەن، کە شوێنێکی گونجاو هەبێت و لە ناوچەیەکدا لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدا بێت، بەڵام لە هەمانکاتدا داوایان لە پەکین کرد، کە بەپێی پابەندییە نێودەوڵەتی و یاساییەکان هەڵسوکەوت بکات و، خۆی لە هەڕەشەکردن، زۆرکردن، ترساندن، یا بەکارهێنانی هێز دووربخاتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بە تایوان کرد و ڕایانگەیاند، بە توندی دژایەتی هەر هەوڵێکی تاکلایەنە دەکەین بۆ گۆڕینی دۆخەکە بە زۆر، وەک ئاماژەیەک بە کێشەی تایوان.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن