تەرمی 32 کۆچبەر دەدۆزرێتەوە

تەرمی 32 کۆچبەر لە کەناراوەکانی دەخلەی باشووری مەغریب دۆزرانەوە، ئەوانەش بەشێک بوون لە ژمارەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانەی کە لەسەر بەلەمێک بوون لە سەرەتای مانگی ڕابردوو نوقووم بوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسپانیا هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ئەوەی لێشاوی کۆچبەران لە کەنارەکانی خۆی و، بەتایبەتی لە دوورگەکانی کاناری بگرێت و، بۆ ئەوەش ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ مۆریتانیا واژۆ کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچکردنی نایاسایی.

لەلایەن خۆیەوە پلاتفۆرمی “تەلەفۆنی ئاگادارکردنەوە” ترسی ئەوەی هەیە، کە ئەو تەرمانە لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەر کە ژمارەیەکی زۆری هەڵگرتبێت، پلاتفۆڕمەکە لە 1ی نۆڤەمبەردا ڕایگەیاند، کە 52 کۆچبەر بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە زەریادا ون بوون، هاوکات دەقلەنیوز هەواڵی نقومبوونی بەلەمێکی سەوزی بۆ وێنەکێشکراو لەگەڵ زیاتر لە 40 کۆچبەری سەرنشینی ڕاگەیاند.

ڕێککەوتننامەی نێوان ئیسپانیا و مۆریتانیا

بەجیا مۆریتانیا و ئیسپانیا ڕۆژی چوارشەممە (2ی تشرینی دووەم) ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد، کە ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی کۆچبەران بوو بەرەو دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا، ئاژانسی هەواڵی مۆریتانیا بڵاویکردەوە، ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە لەکاتی سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا بۆ مۆریتانیا واژۆکراوە، دەبێتەهۆی دابینکردنی ئامرازی لۆجستیکی و تەکنیکی لەبواری ئەمنیدا.

هەروەها پێویستە مۆریتانیا سوود لە ئامراز و ڕاهێنانی زیاتر وەربگرێت بۆ بەرەنگاربونەوەی تۆڕەکانی قاچاخ، هەروەها شێوەکانی دیکەی تاوانی ڕێکخراو.

زۆرێک لە کۆچبەران بە مۆریتانیادا تێدەپەڕن بۆ هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ دوورگەکانی کاناری ئیسپانیا، لەم چەند مانگەی دواییدا خاڵەکانی ڕۆیشتنی بەلەمە کۆچبەرەکان گۆڕاوە، کە لە کەناری تانتانەوە (باشووری مەغریب) تا لائەیۆن (باکووری سەحرا) درێژ دەبێتەوە، لەبەرامبەر دوورگەکانی لانزارۆت و فوێرتێڤێنتورا کە 100 بۆ 150 کیلۆمەتر دوورن، لە هەمانکاتدا بەلەمە لاستیکیەکان شوێنی بەلەمە دارەکانیان گرتۆتەوە وەک ئامرازی سەرەکی گواستنەوەی کۆچبەران.

ڕەنگە بە دڵت بن