ژیاننامەی شاهانەی بەریتانی ئاشکرای کرد، کە شا چارلس هاوپێچێکی سۆزداری بە بوکەڵەی منداڵییەوە هەیە و، هێشتا لە هەموو شوێنێکی ئەمڕۆدا یاوەری دەکات.
کریستۆڤەر ئەندەرسن، نووسەری شا چارلس، وتی: پاشای نوێ ورچەکەی زۆر خۆشدەوێت و، تەنیا ڕێگەی بە یەک کەسدا کە چاککردنەوەی بنەڕەتی بۆ بکات، ئەویش دایەنی منداڵی، ماپل ئاندرسۆن بووە.
ئەو نووسەرە ئەوەشی وت، کە چارلس وەک شازادەیەکی گەنج و لە تەمەنی پێگەیشتوودا” وەک منداڵەکەی” مامەڵە لەگەڵ بوکەڵەکەی کردووە، بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی.
نووسەری بەناوبانگی ئەمەریکی لە خۆنووسی نوێدا تێبینی ئەوەی کردووە، کە یاریدەدەری تایبەتی چارلس، مایکڵ فاوسیت، ئەرکی داوە گرینگی بە ورچەکە بدات و، بزانێت لە هەموو کاتەکاندا لە کوێیە.
ئەگەر بوکەڵە ئەنتیکەکە پێویستی بە هەندێ چاککردنەوەی بەردەوام بوو، تەنیا ماپل ئاندرسۆن، دایەنی منداڵی پاشا، ڕێگەی پێدرا لە بوکەڵەکە نزیک ببێتەوە.
نووسەر کریستۆڤەر ئەندەرسن نووسیویەتی: “ئەو لە چلەکانی خۆی بوو، هەموو جارێک ئەم ‘ورچە’ پێویستی بە چاککردنەوە هەبوو، تۆ پێت وابوو منداڵەکەی نەشتەرگەری گەورە دەکات.