بەمەبەستی سەرکۆنەکردنی کارە نامرۆڤانەییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرهەق بە خۆپیشاندەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێران، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری خۆپیشاندانێکی کرد، کە لە مەیدانی ترافاڵگاری لەندەن بەڕێوەچوو.
رێککەوتی 5ی11ی2022 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، لە مەیدانی ترافاڵگار و بەمەبەستی پشتیوانیکردنی راپەرینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران بەشداری خۆپیشاندانێکیان کرد، هاوکات مەبەستێکی دیکەش لەقاودان و ریسواکردنی جمھوری تیرۆریستی ئیسلامی ئێرانیش لەلایەکی دیکە، بۆ ئەوکارە نامرۆڤانەییەی دەرھەق بە خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ و تەنانەت کوشتن و دەستبەسەرکردنیان ئەنجامیان دەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، بە ئەرکی ئینسانیان زانی، کە لەوڕێیەوە دەنگیان بگەیەنین بە گوێی ھەموو مرۆڤ دۆست و ئازادیخوازانی جیھان.
بەشداریکردنی ناوەندی ڕەوەنی کوردستانی-لەندەن، وەک ئەرکێکی ئینسانی و بەرگریکردن لە خوێنی بەناھەق رژاوی خۆپیشاندەرانە و پاڵپشتیە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پیرۆزییان، کە ئازادی و سەربەستیە.