کۆب27: جیهان چاوەڕوانی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لوتکەی کەش و هەوا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 06.10.2022 کۆبوونەوەی لوتکەی کەشوهەوا کۆب 27، لە شەرم شێخی وڵاتی میسر، بە ئامادەبوونی پتر لە 100سەرۆکی وڵات بۆ ماوەی دوو هەفتە گفتوگۆ لە بارەی کەشوهەوا و جیهان چاوەڕوانی بڕیارەکان لەبارەی ڕزگارکردنی هەسارەی زەوی و، ڕێگا چارەیەک بۆ پیسبوونی ژینگە بدۆزنەوە، دەکات.

کۆب 27 لە کەشوهەوایەکدا دێت، کە چەندین قەیرانی هاوبەشی وەک شەڕی ئۆکرانیا و ئەو فشارانەی بەهۆی هەڵئاوسانی ئابووری دروست بووە، کە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە لەنێوان پاشەکشەیەکی جیهانی بۆ ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو، لەگەڵ قەیرانی وزە و خۆراک و هەمەچەشنی زیندەوەردا.

زۆرێک لە دەرەنجامەکانی ئەم قسانە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن، کە جیهان نیگەرانە لە داهاتووی خۆی، ئەوەش بەهۆی کێشەی کەشوهەوا، وەک لافاو و بەرزبوونەوەی گەرما و گەردەلوول لە سەرانسەری جیهان، کە سەرنجێک لە خراپترین سیناریۆکان دەدات.

نەتەوە یەکگرتووەکان، هەفتەی ڕابردوو هۆشداری لە نەبوونی ڕێگا چارەیەکی باوەڕپێکراو دا، ئەوەش بۆ سنووردارکردنی گەرمبوونی جیهانی بۆ ئامانجی 1.5 پلە کەمبکرێتەوە، کە لە ڕێککەوتنی کەشوهەوای پاریسدا دانراوە.

هەرچەندە لەساڵی 1995دا نەتەوە یەکگرتووەکان دانوستانی کەشوهەوای دەستپێکرد و لەژێر گفتوگۆی ئەو سیاسەتە هەندێ گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت زەوی بە پلەی 2.8 پلەی سەدی گەرم بێت، ئەوەش شارەزایان بە کارەساتی دەزانن.

پلەی گەرما دەکرێت بە 2.4 پلە بەرزبێتەوە، تەنانەت ئەگەر وڵاتان ڕێز لە هەموو پابەندبوونەکانیان بگرن بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاربۆن بەپێی پەیماننامەی پاریس.

لەمبارەوە سەرۆکی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان سیمۆن ستیلی، هیوای خواست کە لوتکەی کەشوهەوای COP27 لە قۆناغی ئامادەکارییەوە بجوڵێتەوە بۆ قۆناغی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی گەرمی جیهانی.

لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی هەینی، سکرتێری جێبەجێکاری گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان ستیلی وتی: “ئەم کۆنگرەیەی لایەنەکان پێویستە بیسەلمێنن کە گۆڕانێکی ڕوون هەیە لە دانوستانەکانەوە بۆ جێبەجێکردن”. ڕوونیکردەوە کە پاریس پێیوتین چی بکەین و گلاسگۆ بڕیاری داوە کە چی پێویستە بکەین”، هەروەها ئاماژەی بە ڕێککەوتنە مێژووییەکەی ساڵی 2015ی پایتەختی فەرەنسا کرد، بۆ ئەوەی کۆتایی بە گەرمبوونی جیهان بهێنین، لەگەڵ لوتکەی ساڵی پار لە سکۆتلەندا، کە کۆتایی بە یاسای ڕێککەوتنەکە هێنا، ئێستا پێویستە جێبەجێبکرێت.

کاری بیست و حەوتەمین لوتکەی ئاووهەوا (COP27) دەوروبەری سێ لە پێشینە پێکەوەبەستراوەکان دەخولێتەوە: دەرچوون، لێپرسینەوە و بودجە.

پرسیاری سەرەکی کە ئایا دانوستانەکان سەردەکەون یان نا، نیگەرانییەکانی دروستکردنی سندوقێکی جیا بۆ “زیان و زیانلێکەوتووان، قەرەبووکردنەوەی زیانە نەگەڕاوەکانی کەشوهەوا دەبێت.

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا کە لە میکانیزمێکی قەرەبووکردنەوەی کراوە دەترسن، چەند ساڵێکە لەسەر ئەم بابەتە دواکەوتوون و، گومانیان لە پێویستی میکانیزمێکی دارایی جیا هەیە، بەڵام خۆڕاگری وڵاتانی زیان لێکەوتوو تا کۆتایی نییە.

سەرچاوە: فرەنس 24

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن