چەند لاوێکی کورد دەڕفێندرێن

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە درێژەی کارە سەرکوتکەرەکانیدا، چەند لاوێکی خەڵکی شاری تیکابی سەر بە پارێزگای ئورمیە و قوروەیان رفاندوون و دەستگیرکریان کردوون.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژ سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) سێ لاوی خەڵکی شاری تیکاب، بە ناوەکانی ئازاد ئێرانپوور، سیروان مەلەکیان و میلاد جیهانگیری، بەشێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون.

هاوکات دوو هاوڵاتی خەڵکی قوروە، بە ناوەکانی ئارمین ئەمینی و سینا محەممەد ڕەزایی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفرێندراون.

شەوی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) ئارمین ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ و سینا محەممەدڕەزایی تەمەن ٢٣ ساڵ لەلایەن ناوەندەکانی حکومەت ڕفیندران.
ئەو دوو لاوە لەکاتی خۆپیشاندان و بەرخۆدانی شاری قوروە ڕفێندراون و هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

ڕەنگە بە دڵت بن