کچە ئەندازیارێکی چالاکوانی کورد رفێندراوە

کچە ئەندازیارێکی پارچەسازی زانکۆی ئەمیر کەبیری تاران، بە ناوی غەزەل مەعسوم شاهی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، هێزە حکومییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کچە کوردێکیان بە ناوی غەزەل مەعسووم شاهییان، لە شوێنی کاری هاوسەرەکەی لە تاران ڕفاندووە.

دوای ڕفاندنی غەزەل مەعسووم شاهی، هێزە حکومییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و، دەستیان بەسەر کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی خۆی و هاوسەرەکەیدا گرتووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی غەزەل، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن