شیکردنەوەیەک لەلایەن ئابووریناسانی سویدبانک، پێشبینیان کرد کە ڕێژەی قازانجی خانووبەرە، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە بەرزبێتەوە بۆ گەیشتن بە لەسەدا 5.
ئاندریاس واڵسترۆم، شیکەرەوەی گەورەی بانکەکە، لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئەمە بە واتای زیادبوونێکی بەرچاوە بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای ساڵی 2022 دێت، کاتێ ڕێژەی قازانجەکە نزیکەی لە سەدا 1.5 بوو. لەساڵی 1992ەوە خێراترین بەرزبوونەوەی ڕێژەی قازانجی خانووبەرەیە”.
بانکی ناوەندی پێشبینی دەکات لە مانگی شوباتدا ڕێژەی قازانجی بنچینەیی بەرزبکاتەوە بۆ 3 لە سەد.
بانکی ناوەندی بەم دواییانە دەستی کرد بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی قازانج لەسەر بانکەکان، لە پێشنیارێکدا بۆ خاوکردنەوەی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسانی تۆماری وڵاتەکە.
والسترۆم وتیشی: “ئێمە پێشبینی دەکەین بانکی ناوەندی ڕێژەی سودی سەرەکی لە مانگی تشرینی دووەمدا بە ڕێژەی 0.75 لە سەد بەرزبکاتەوە و، لە مانگی شوباتدا لەسەدا 0.50 بێت، بۆ ئەوەی بگاتە 3٪ لە ئەنجامدا، ئێمە پێشبینی بەرزبوونەوەی گەورەتر دەکەین لە ڕێژەی قازانجدا. لە هەمانکاتدا، ئێمە پێشبینی دەکەین کە ڕێژەکە لە ماوەی ساڵێکدا دەست پێ بکات”.