ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ڕەخنەی توندی لە پێداویستییە سەربازییەکانی ئێران بۆ ڕوسیا گرت، لە وتارێکی ڕۆژانەیدا گوتی: ئێران پشتیوانی لەڕژێمی تیرۆریستی ڕوسیا دەکات و، یارمەتی درێژکردنەوەی جەنگ دەدات، بەمەش ئەو هەڕەشانەی ڕووبەڕووی جیهان دەبنەوە بەهۆی دەستدرێژییەکانی ڕوسیاوە درێژە پێ دەدا.
وتیشی: “بەبێ پشتیوانی تاران بۆ مۆسکۆ، بە ڕاستی ئۆکرانیا لە ئاشتی نزیکتر دەبێت”، هەروەها پێیوابوو کە بەبێ دەستێوەردانی تاران چارەسەری قەیرانی خۆراکی جیهانی، یا وزە واقیعیانەتر دەبێت و، ئەوەی یارمەتی ڕوسیا بۆ درێژکردنەوەی ئەم جەنگە بدا، دەبێت بەرپرسیارێتی ئەنجامەکانی ئەم جەنگە بگرێتە ئەستۆ، تاران تەنیا ڕۆژی شەممە دانی بەوەدا نا کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا دابین دەکات، هەروەها زیلینسکی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە گوتی کە “بەدرێژایی ڕۆژ” لایەنی ڕوسی لە هێرشەکانیاندا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بەکارهێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوە ڕوون بوو، دەوڵەتی تیرۆریستی هێز و سەرچاوەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ئەوەی هێرشی گەورەی نوێ بکاتە سەر ژێرخانی ئۆکرانیا، زیلینسکی ڕایگەیاند کە نزیکەی 5 4 ملیۆن ئۆکرانی لە ئێستاوە بەدەست بێ کارەباییەوە دەناڵێنن “ئێمە ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە”.