دانیمارک: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ لایەنەکانی ڕۆژهەڵات پشتگیری خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێرانیان کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، بەشدارییان لە ڕێپێوانی پشتگیریکردنی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران کرد.

ڕێپێوانەکە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و نوێنەرانی پارت و کەساییەتیە کوردەکانی باکوور و ڕۆژئاوا و باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا دژی توندیژی و هێزی سەرکوتکاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەنگی خۆیان بڵند کردبوو.

جێی باسە، هەر لە میانەی ئەو رێپێوانەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، پاڵپشتی و پشتگیری جەمارەی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد، کە بۆ ماوەی نزیکەی دوومانگە دژی زوڵم و ستەمی ڕژێمی تاران هاتوونەتە سەر شەقامەکان و، داوای ئازادی و سەرفرازی دەکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن