ئیتلاعات بە زۆرەملێ چالاکوانێکی کورد ناچار دەکات

وێڕای تێپەڕبوونی نزیک بە ۵٠ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی باران ساعدی چالاکوانی مەدەنی شاری سنە، تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە و، ئیتلاعات دەیەوێت بەزۆرەملێ دانپێدانانی پێ بکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ باران ساعدی کە ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٠ سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە شاری سنە دەستگیرکرابوو، تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.

پاش ئەوەی ئەو چالاکوانە مەدەنییە لە ماڵی خۆی و لەلایەن هێزە حکومییەکانەوە دەستگیرکراوە و دوای هەموو لێپرسینەوەکانی، بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (کانون و اصلاح)ی شاری سنە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەی دەستگیرکردنی باران ساعدی درێژ کراوەتەوە و، لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تا هەنووکە، لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشکراوە.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە، لە ماوەی دەستگیررکردنیدا چەندین جار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، بۆ گرتنگەی ناوەندی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ساعدی، یەکێ لە ئەندامانی بنەماڵەی ساعدی، ئەندامی حیزبێکی کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێرانە و، ئەمەش هۆکاری سەرەکی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکانە بۆ سەر ناوبراو و، دەیانەوێت ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێی بکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن