هەڵۆ بەرزنجەیی26/10/2022
من ڕێگە نادەم دیموکراسی سکۆتلەندی لەلایەن کەسەوە بە بارمتە بگیرێ سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندە خاتوو Strugeon
جارێکی تریش زەنگی سەربەخۆخوازی سکۆتەکان دڵی لەندنی پایتەختی پاشانیشنی یەکگرتووی هەژاندەوە..
سکۆتلەندییەکان جارێکی تر دەبنەوە شۆڕەسواری مەیدانی ئازادی نەتەوەکان و دوای سێ سەدە زیاتر لە چەشتنی تاڵاوی ژیانی بندەستی، دەیانەوێ و بەئاواتن لەژێر چنگی ئینگلیزی دراوسێیان ڕزگاریان بێت و تام و چێژی ئازادی و ژیانی سەرفرازی بکەن!…
سکۆتییەکان کە ڕەنگە لەزۆر شتی ئەم دنیایەیان کەم نەبێت و بەخێرێ لە وڵاتێ دەژین بەدایکی دیموکراسی دادەنرێ.زۆربەی هەرە زۆری مافەکانیان لە ڕووی دەستوورەوە مسۆگەرە و لەسەر سکۆتی بوونیان لە سێدارە نادرێن و زمانیان قەدەغە نییە و مێژوویان ناشێوێندرێ و سەر دوند و چیا و تەپۆڵکەکانیان مۆڵگەی سەربازی نییە و گەر پرچی کیژۆڵەکانیشیان دانەپۆشرا بێت ئەشکەنجە نادرێن و ناکوژرێن!..
سکۆتییەکان.. خاوەن زۆر شتی نەتەوەیین تیپی مۆسیقا و وەرزش و ناسنامە… هەزاران کەسایەتی گەورەیان تێدا هەڵکەوتووە و دەرفەتی زۆری دیکەشیان هەیە بگەنە زۆر ئامانجی تر ..
ئەوەی ئەوان نییانە و بۆتە خەونی زیندوویان و بە باوەڕ دڵ و گیان بۆی تێدەکۆشن، تەنها ئازادی رەهایە لەنێو دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان دا..
هەموو ئەم شەڕ و هەرا و گرتنەبەری ڕێگای سەخت و ململانێ توندەیان بۆ گەیشتن بەدەوڵەت بوونە..
بەم پێیە دەستگای دەوڵەت هێندە بایەخ و گرنگی هەیە، 319 ساڵ پێکەوە ژیان لەگەڵ ئینگلیزدا بکەنە قوربانی ئەو ئازادییە زێڕینە!..
ئەم هەموو سەرچڵییەی دەکەن ، بۆئەوەیە دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان بەدەست بهێنن..
ئەم هەموو وزەیە بەخەرج دەدەن تاوەکو ئازادی رەهای خۆیان بەدەستی خۆیان بێت و خۆیان حوکمی خۆیان بکەن!… لەسایەی دەوڵەتێکی ئازاد و سەربەخۆدا…
کەواتە دەیانەوێ بگەنە وێستگەیەکی تری ژیان و هیوای سەربەخۆیی و ئازادییان هەمیشە بگەشێتەوە. لرم ڕۆژگارەشدا لە یەکێتی ئەوروپا دانەبڕێن و بێنەوە نێو باوەشی خێزانە گەورەکە، ئاخر ئینگلیز زۆر خۆپەرستانە، پێش ماوەیەک برێکسیتی تر و ماڵی خۆی لە ئەوروپای دایک جوودا کردووە، بۆیە لە ئێستادا تەواو وەتاق کەوتوونەتەوە..
حکومەتی سکۆتی پێکهاتوو لە هاوپەیمانێتی نێوان حیزبی سەرۆک وەزیران Nicola Stugeon دەیانەوێ پاییزی ساڵی داهاتوو ڕێک لە 19.10.2023 بە 4,2 ملیۆن کەسەوە کە مافی دەنگدانیان هەیە، گەڕێکی تری ریفەراندۆمی جیابوونەوە لە لەندەن دەست پێ بکەنەوە و چی دی ملکەچی بڕیارەکانی دەسەڵاتی ناوەندی لەندەنی ئینگلیز نەبن ..
بە دروشمی( دەبێت سکۆتلەندە بێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟)..
گرتنەبەری ڕێگایەکی وا سەخت لای سکۆتییەکان ڕوونە، لێ وەک ئەوان کۆڵ نادەن و درەنگ یان زوو هەر دەبێت رزگاریان بێت و ببنە خاوەن دەوڵەت و دەسەڵاتی خۆیان.
پسپۆرێکی ئەم بوارەدا Bick McKerrll دەڵێ:ـ پرۆسەیەکی بێ گرێ و گۆڵ نییەـ. هەربۆیە سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندی خاتوو سترگۆن لەم ڕووەوە دەڵێ: ـ ئێمە خۆمان لە دادگای باڵا کردووە تەماشای پلان و نەخشەکەمان بکات ئایا یاسایی و ڕاست و دروستەـ.
واتە ڕێی خەباتی رزگاری نیشتمانی سەختە و سکۆتییەکانیش باش خۆیان بۆ ئامادە کردووە.
ئەگەرچی بۆ ئەم هەنگاو و ئامانجە ڕەزامەندی حکومەتی ناوەندیی لەندەن پێویستە . سەرۆکی دادگای باڵا Robert Reed دەڵێ: بۆ ڕاوێژکردن لەسەر ئەم پرسە دادگا لساتێکی زۆری دەوێ هەڵوێستی خۆی دیاری بکات…
پرسەکە لەرووی یاساییەوە بریتییە لەوەی ئایا حکومەتی هاوپەیمانێتییەکەی Edinburgh ڕێ پێدراوە پرۆژە یاسایەکی ریفەراندۆم لە پەرلەمان بخاتە بەردەست!، ئەگەر بێت لەندەن رەزامەندی لەسەر دەرنەبڕێ؟!..
لەپێناوی بەدەستهێنانی ڕێگەپێدانی ئەنجامدانی ریفەراندۆمەکەدا وەک خانمەسەرۆکی یاسایی سکۆتلەندە Dorothy Bain دەڵێ: پێویستی بە رەزامەندی دادگای باڵایە .
هەروەها دوای ئەوەی داواکارییەکی تێروتەسەلی یاسایی داوەتە دادگای باڵای لەندەن دەڵێ:( پێویستە لەسەر حکومەت و پەرلەمان و گەلی سکۆتلەندی و شانشین ئەو خاڵانەی پاڕێزییان لەسەرە و وابەستەی گرنگی لایەنی دەستووریی ئەم باسەن روون بکەنەوە)..
ناوبراو دەڵێت: (ریفەراندۆمەکە پابەندی یاسایی نییە بەڵژوو ویستی گەلێک بەدیار دەخات)..
ئەگەر دادگای باڵا دەنگدانەکەی بە نایاسایی دانا، سەرۆکوەزیران ستورجون دەیەوێ هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتوو لە شانشینی یەکگرتوو بکاتە دێفاکتۆ و هەڵمەتی هەڵبژاردن لەسەر زەمینەی پرسی سەربەخۆیی بەڕێوە ببات

ئەگەر دادگای باڵا دەنگدانەکەی بە نایاسایی دانا، سەرۆکوەزیران ستورجون دەیەوێ هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتوو لە شانشینی یەکگرتوو بکاتە دێفاکتۆ و هەڵمەتی هەڵبژاردن لەسەر زەمینەی پرسی سەربەخۆیی بەڕێوە ببات.