رێککارەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەری لەم دوورگەی فەڕەنسا چۆنە؟

لەم چەند مانگەی دواییدا، دەیان کۆچبەر بە بەلەمی ماسیگرتن لە سریلانکاوە گەیشتوونەتە دوورگەی لاڕیۆنیونی فەرەنسا و، داوای پەنابەرییان کردووە، بەڵام تەنیا هەندێکیان ڕێگەیان پێدراوە، دەستەڵاتداران بەم زووانە کۆچبەرانیان بۆ وڵاتانی خۆیان دیپۆرت کردۆتەوە، تیمی هەواڵی موهاجر ڕێککاری پەناهەندەیی لەسەر ئەو دوورگەیە ڕووندەکاتەوە.

لە 17ی ئەیلول، 46 سریلانکی کە دوو ژن و شەش منداڵیشیان لەگەڵ بوون، بە بەلەمێکی ماسی گرتن لە سریلانکاوە گەیشتوونەتە دوورگەی لاریۆنیونی فەرەنسا، کە نزیکەی چوار هەزار کیلۆمەتریان بڕیوە، هەموو کۆچبەران ئارەزووی خۆیان بۆ داواکردنی مافی پەنابەری لەو دوورگەیەی فەرەنسا ڕاگەیاند، بەڵام تەنیا 39 کەس ڕێگەیان پێ دراوە و حەوت کەسەکەی تر لە ناوچەی چاوەروانی فڕۆکەخانەی سەرەکی دوورگەکە ڕاگیران، بۆ ئەوەی دیپۆرتی وڵاتی خۆیانیان بکەنەوە.

بەم شێوەیە، سیسمی داواکاری پەنابەری لەم دوورگەیە لەگەڵ ئەو کردارانە ناگونجێت، کە لە خاکی سەرەکی کۆماری فەڕەنسا جێبەجێ دەکرێن.

دەستبەسەرکردنی کۆچبەران لە ناوچەی چاوەڕوانی

بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە بە بەلەم، یا فڕۆکە دەگەنە لاریۆنیون، ڕێوشوێنی تایبەت لە دژیان جێبەجێ دەکرێت.

لەپەیوەندیدا بەنیوزی کۆچبەران، نووسینگەی پاراستنی پەنابەران و بێدەوڵەتانی فەرەنسا، ئەم میکانیزمەی ڕوونکردەوە، لەو شوێنەی کە چاودێری دەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ بەندەرێک لە دوورگەکە، زۆربەی کات بەندەری گەورەی گراند پۆرت ماریتیم دو لاریۆنیون و، پاشان دەستەڵاتداران کۆچبەران دەگوازنەوە بۆ ناوچەی چاوەڕوانی فڕۆکەخانە، کە 20 جێگا لەخۆ دەگرێت.

ڕێگەدان، یا نکۆڵیکردنیان لە هاتنەناوەوەی خاکەکە

لەم ناوچەیەی چاوەڕوانیدا، ئەو کەسانەی دەیانەوێت داوای مافی پەنابەری بکەن، دەتوانن ئەوە بکەن، بەڵام ئەمە پێویستی بە وەرگرتنی پەڕەی “وەرگرتن لە خاکی فەرەنسا” هەیە، کە دوای ڕاوێژکردن بە نووسینگەی ئۆفبرا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

ئەگەر کەسەکان داوای چوونە ناو خاکی فەرەنسا بکەن بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری، ئەوا بە ڤیدیۆ و بە زمانی دایکییەوە لەلایەن فەرمانگەی نەتەوەیی پاراستنی پەنابەران و بێ دەوڵەتەکانەوە گوێیان لێ دەگیرێت، بە ئەگەری وەرگێڕێک کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیەوە دابین دەکرێت، بۆیە فەرمانگەکە توانای ئەوەی هەیە هەڵسەنگاندنی خۆی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆدا هاوبەش بکات.

ئەگەر کەسێک مۆڵەتی چوونەناوەوەی هەرێمەکە بدا و بەم شێوەیە ناوچەی چاوەڕوانی بەجێبهێڵێت، ئەوا لەپۆلیسی سنوورەکە ئازاد دەکرێت، کە مافی ئەوەی پێدراوە لەماوەی هەشت ڕۆژدا دۆسیەکەی پێشکەش بە پارێزگا بکات، فەرمانگەی پاراستنی پەنابەران پاشان فایلی پەناخوازان دەپشکنێت.

ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ ڕەتیکردەوە کە مافی پەنابەری بە کەسێک بدات، ئەوا دەکرێت داوا لە بڕیاری دادگای کارگێڕی بکرێت.

داواکردنی پاراستن “بەبێ هیچ بنەمایەکی ڕوون”

پێشنیازێک بۆ ئەو کەسەی لە ناوچەی چاوەڕوانی دەستبەسەرکراوە بۆ ئەوەی مافی چوونە ناو خاکی فەرەنسای پێ بدرێ، داواکەی نابێت دادگایی بکرێت “بەبێ هیچ بنەمایەکی ڕوون” (یان “infondée” بە زمانی فەڕەنسی). بەڵام ئەم چەمکە بە ناڕوونی و ئاڵۆزانە پێشکەش دەکرێت و، ژوورێکی زۆر بەجێ دەهێڵێت بۆ دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا بۆ ڕەتکردنەوەی مافی پەنابەری کەسەکە.

کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ یارمەتیدانی بیانی لەسنوور (Anafé)، ڕوونی دەکاتەوە کە لەڕووی تیۆرییەوە پێویستە داواکاریی پاراستن تاقیبکرێتەوە، بۆ ئەوەی بزانیت بنەمایەکی ڕوونی هەیە یان نا، ئەم تاقیکردنەوەیە بە کورتی ئەنجام دەدرێت بە سەیرکردنی ئەو هۆکارانەی، کە لەلایەن داواکارەوە بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری خراوەتەڕوو، بە ئامانجی دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بێنە فەڕەنسا.

هەرچۆنێک بێت لەساڵی 1992ەوە نووسینگەی ئۆفبرا ستانداردی سنووردارتری جێبەجێ کردووە، بۆیە ڕێژەی چوونە ناو خاکی فەرەنسا بۆ پەنابەرێتی زۆر کەمە.

دەرکردن

زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەگەنە دوورگەکە، ڕێگەیان پێنادرێت لەوێ داوای پەنابەری بکەن، ئەمە حاڵەتی سریلانکاییەکانە، کە زۆرێکیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هەڕەشەی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانی دژە حکومەت لە کۆلۆمبۆ کردووە و، تەنانەت دوای ئەوەی ڕێگەیان پێدرا داوای مافی مانەوە بکەن.

بە وتەی گێرارد سدیق، ئەوانەی کە ڕێگەپێدراو نین بچنە ناو ئەو ناوچانەوە بۆ ئەوەی داوای مافی مانەوە بکەن، لە ناوچەی چاوەڕوانیدا دەمێننەوە، تا دەرنەچن و بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆش نەک تەنیا ڕەتکردنەوەی داواکەیان، بەڵکو شوێنی دیپۆرتکردنەوەشیان دیاری دەکات.

لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، ئۆفیسی ئۆفبرا ژمارەی ئەو کەسە پارێزراوانەی لە دوورگەکە نیشتەجێ بوون بە ٢٩٠ پەنابەر خەمڵاند، ئەو ساڵە تەنیا پێنج داواکاری پەنابەری پێشکەش بە دوورگەکە کراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن