تورکیا: دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

لەکاتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەیان بۆ شاری دیاربەکر بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان، دوو کۆچبەری سوری لە تورکیا گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی ئەنادۆڵو-ی تورکیا بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە (7ی تشرینی دووەم) دوو سوری لە تورکیا بەهۆی وەرگەڕانی پاسەوە گیانیان لە دەستداوە، ئەوەش کاتێ پاسێکی هەڵگری پەنابەران لە ئەستەنبوڵەوە بەرەو شاری دیاربەکر-ی دەڕۆشت و 45 کۆچبەری هەڵگرتبوو و، تووشی ڕووداو بوو، وێڕای گیانلەدەستدانی دوو کۆچبەر، 30 کۆچبەری دیکەش برینداربوون، یەڵماز سیمسیک پارێزگاری سیواس، وتی: ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە، کە شۆفێرەکە بەهۆی بارانبارینەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە.

ڕەنگە بە دڵت بن