ڕۆژنامەنووسێکی کورد بێسەروشوێنکرا

ئەفشین غوڵامی، بەڕێوەبەر و سەرنووسەری مانگنامەی “تفکر انتقادی” (بیری ڕەخنەیی)، نزیک بە یەک مانگە کە بێسەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، هێزە حکومییەکان بەمەبەستی ڕفاندنی ئەفشین غوڵامی ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاباد، هێرشییان کردووەتە سەر ماڵەکەی، بەڵام نەیانتوانیوە دەستگیری بکەن.

بەوتەی یەکێ لە نزیکانی بنەماڵەی ئەفشین غوڵامی، ناوبراو توانیویەتی ئەو شەوە لە دەستی هێزەکان ڕابکات، بەڵام هەر لەوکاتەوە هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسە لەبەردەستدا نییە و، هیچ پەیوەندییەکیشی بە بنەماڵەکەی نەکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەی ئەفشین.

ئەفشین غوڵامی خێزاندارە و خەڵکی شاباد و نیشتەجێی شاری بۆکانە و، خەریکی کاری ڕۆژنامەوانییە.

مانگنامەی “تفکر انتقادی” بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە سەرتاسەری ئێراندا چاپ و بڵاو دەبێتەوە و، دەپرژێتە سەر بابەتەکانی ڕۆژانە لە ڕێگای لێکۆڵینەوەی زانستی و ڕەخنەگرانە.

ڕەنگە بە دڵت بن