ئەو کۆچبەرانە کێن کە ئیتالیا دەبێت رێگەیان بدات بۆ چوونەژوورەوە

کۆمەڵەی ئیتاڵی بۆ لێکۆڵینەوە یاساییەکان لەسەر کۆچبەران، داوای لە دەستەڵاتدارانی ئیتالیا کردووە ڕێگە بە هەموو کۆچبەران بدەن، تا لە خاکی ئیتاڵیا بگیرسێنەوە، ئەو کۆمەڵەیە پارێزەران و شارەزایانی یاسایی و توێژەرانی بواری لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی پەیوەندیدار بە کۆچبەران لەخۆدەگرێت، ڕەخنەیان لەو ئۆپەراسیۆنانەی حکومەت گرت، کە لە دەریای ناوەڕاستەوە ئەنجامیان داوە.

کۆمەڵەی ئیتاڵی بۆ لێکۆڵینەوە یاساییەکان لەسەر کۆچبەران، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، حکومەتی ئیتاڵی لەڕێگەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و گواستنەوەوە، جوڵەی بەردەوامیان لەڕێگریکردنی کۆچبەران هەیە.

ڕەنگە بە دڵت بن