دۆناڵد ترامپ سەرۆککماری پێشووی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەواڵێکی گرینگ لە ڕۆژی ١٥ى نۆڤەمبەر، لە باڵەخانەکەى لە فلۆریدای ماراگۆلا ڕادەگەیەنێت.
ناوبراو لە کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئۆهایۆ، گوتی، هەواڵێکی هەرە گرینگی پێیە، کە ڕۆژی ١٥ی نۆڤەمبەر لە باڵەخانەى ماراگۆلا ڕایدەگەیەنێ، بەڵام ئێستا کاتی نییە و نابێت کێشەیەک بۆ هەڵبژاردنەکان دروست بکرێت.
جێی باسە، ترامپ لە حاڵێکدا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند، کە لە ئەمەریکا هەڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەران و کۆنگرێس بەڕێوەدەچێت، هاوکات پێداگریشى لەوەکردەوە کە دەیەوێت لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ٢٠٢٤ خۆی کاندید بکاتەوە.