بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا

فایەق مام قادری، کە لە بەرخۆدانی خەڵکی شاری مەهاباد بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی ئێران بەسەختی بریندار کرابوو و چووبووە کۆما، گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی چوارشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٢)، فایەق مام قادری تەمەن ٣٥ ساڵ، دوای یەک مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانەی “خومەینی” شاری ئورمیە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، ناوبراو شەش گولە بەر سەر و پشت و سکی کەوتبوو.

بەوتەی یەکێ لە نزیکانی بنەماڵەی مام قادری، تەرمی فایەق مام قادری لە ساردخانەی نەخۆشخانەی “خومەینی” ڕاگیراوە و، هێشتا بە بنەماڵەکەی نەدراوەتەوە.

جێی باسە، فایەق مام قادری، خێزاندارە و باوکی دوومنداڵە، هەروەها ئەرکی بەخێوکردنی چوار خوشک و بنەماڵەی برایەکی دیکەی کە چەند ساڵێکە لە زیندانە، لە ئەستۆدا بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن