( پیاسەی خەیاڵ )

لەگەڵ خۆمدا پیاسە دەکەم و
ماندوونابم
سێبەرەکەم ئەم دیوو
ئەو دیوو دەکات و
دوکەڵی جگەرەکەم کەم
تەمەن

دەڕواتە چایخانەیەک و
دەستی کورسییەکی ڕاکێشاوە و
لە تەنیشتم دایناوە
منیش داوای قاوەیەک دەکەم
تەنیایی

چاو لە رێگەی
ئێوارانی خۆرە و
دڵ گیرۆدەی
ئارەزووی هەڵهاتنی مانگی
پشتی هەورە
پیری

چەند ساز و بێهودەیە
لە دوێنێوە
دوای ئەمڕۆ دەکەوم
ئەمڕۆش دوای سبەی
خەیاڵ

سەروەت تۆفیق

ڕەنگە بە دڵت بن