پارێزەرانی دۆسیەی ژینا ئەمینی بەردەوامن لە بەدواداچوون

پارێزەرانی بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، سەرەڕای بێ وەڵامی داواکارییەکانیان، ڕێگای بەدواداچوونی یاسایی و دادوەری درێژە پێ دەدەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پارێزەرانی بنەماڵەی ژینا ئەمینی، ڕاشیانگەیاندووە، داوا لە بەرپرسانی دەزگای دادوەری دەکەن، کە داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن، وە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی بۆچوونی کۆمسیۆنی پزیشکی داد، هەروەها خستنە بەردەستی ئەسڵی دۆسیەکە بۆ خوێندنەوە و، لێکۆڵینەوە لە شایەتحاڵەکان پێشکەشیان کردوون.

ڕەنگە بە دڵت بن