دەستەڵاتدارانی پۆڵەندی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەختدا، رزگارکردنی دە کۆچبەریان ڕاگەیاند، وڵاتانی ئەوروپی ترسی ئەوەیان هەیە، کە کۆچبەران بەشێوەیەکی زۆر هەوڵ بدەن بپەڕنەوە.
پاسەوانانی سنووری پۆڵەندی 10 کۆچبەریان ڕزگارکرد، کە لەناو زەلکاوێکی نێو دارستانەکانی سنووری بیلاروسدا گیریان خواردبوو، پاسەوانەکانی سنوورەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەداوە، کە ئەو کۆچبەرانە لە سریلانکی و پاکستانی و هیندی بوون.
پەڕینەوەی ئەو سنوورە چەندین مەترسی هەیە و چەندین ڕووداوی دڵتەزێنی بەخۆیەوە بینیوە، کە تازەترینیان نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر بوو کاتێ پاسەوانانی سنوور تەرمی پیاوێکی ئەفریقییان لە ڕووبارێکی سنوورەکەدا دۆزیەوە، کە خنکابوو.
بە وتەی مێدیسین سانس فرانتێیرس، لە ساڵی 2021دا بەلایەنی کەمەوە 21 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە هەوڵیانداوە سنوورەکە لە بیلاڕوسەوە بۆ پۆڵەندا ببڕن.