چوار هاوڵاتی کورد لەچەند شوێنێکی جیاواز لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رفێندراون و، تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) پەیمان وەفایی، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی ئابدانان، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. هاوکات ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، ڕوحووڵڵا دەروێشی، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی ئابدانان، لە شاری دەڕەشار، کە بۆ گەشت لەوێبووە، ڕفێندراوە.
هەتا ئێستا، چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە نادیار ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.
لەلایەکی دیکەوە، دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری دێلۆڕان، بە ناوەکانی فەرزاد ئازەرپیرا و ئیحسان ئازەرپیرا، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفنێدراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
پاش ڕفاندنی فەرزاد، هەر لەو ڕۆژەدا ئیحسان ئازەرپیرا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە و، تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە.