کەسێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان توانی خەڵاتی گەورەی تیروپشکی پاوەربۆل وەربگرێت، کە تۆمارێکی جیهانی 2.04 ملیار دۆلاری هەیە. هەروەها کەسێکی دیکەش لە بەرلین خەڵاتی گەورەی تیروپشکی ئەوروپای 120 ملیۆن یۆرۆیی بردەوە.
پیاوێکی کالیفۆرنیا خەڵاتی گەورەی تیروپشکی پاوەربۆلی ئەمەریکی، کە تۆمارێکی جیهانی 2.04 ملیار دۆلاری هەیە، بردەوە، پاوەربۆل ڕوونیکردەوە.
دەزگای تیروپشکی کالیفۆرنیا لە تویتێکدا تێبینی کرد کە براوەکە یەکەم کەسە لە کالیفۆرنیاوە بە تیروپشک بووە ملیاردێر و، تێبینی ئەوەشیکرد، کە کارتی بردنەوەکە لە سەنتەری خزمەتگوزاری جۆی لە ئاڵتادینا فرۆشراوە، کە دوکانێکە لە وێستگەیەکی گاز، ئەویش جۆ شحیدی بە ڕەچەڵەک سورییە.
براوەی خەڵاتەکە دەبێت لەنێوان وەرگرتنی تەواو، یا بە 30 قیست لە سەرووی 29 ساڵ، یان لە یەک ڕۆیشتندا هەڵبژێرێت، کە لەو حاڵەتەدا تەنیا 997 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت بەگوێرەی پاوەربۆڵ.
چانسی بردنەوەی خەڵاتەکە تەنیا یەک کەس بوو لە 292 ملیۆندا، بۆ نموونە و بەراوردکردن، کە ئەگەری ئەوەی کە کەسێک توشی لێدانی بروسکە بێت یەک لە ملیۆنە بەپێی داتاکانی دەستەڵاتدارانی ئەمەریکا.
لە شوێنێکی تری جیهان بە تایبەتی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، یاریزانێکی تیروپشک توانی خەڵاتێکی گەورەی تیروپشکی ئەوروپی “یۆرۆجاک بۆت” بە تۆماری 120 ملیۆن یۆرۆ بباتەوە.