باخچەیەکی ئاژەڵان هەموو گورگەکانی دەکوژێت

باخچەی ئاژەڵانی بۆرۆس بڕیاری دا کە پێنج گورگەکەی بکوژێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە گورگەکان دووبەرەکەی کەوتبووە نێوانیان و پەلاماری یەکتریان داوە.

یۆهان جۆنسۆن، بەرپرسی باخچەکە دەڵێ، ئێمە بینیومانە کە گورگەکانمان زۆر فشاریان هەبووە لە کاتیکدا گورگەکان دووبەرەکیان کرد و ناکۆکی ناوخۆیی لەنێوانیاندا هەبوو و، پەلاماری یەکتریان دەدا.

زیانی گورگەکان لە ئەنجامی ئەو ناکۆکییە بەردەوامانەدا بووە هۆی ئەوەی کە باخچەکە، ئەو بڕیارە بدا، هاوکات هەوڵەکانی پارکەکە بۆ باشترکردنی دۆخەکە سەرکەوتوو نەبووە.

ئەوەشیان روونکردۆتەوە، کە ئەوان بۆ ماوەیەکی زۆر کاریان کردووە بۆ خۆلادان لە دەرکردنی ئەو بڕیارە، بەڵام دواجار ناچار بوون وەها بڕیارێ بدەن.

ڕەنگە بە دڵت بن