بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، کاندیدێکی ئەمەریکا کە مانگی ڕابردوو کۆچی دوایی کردووە، بەڵام بە دەرئەنجامێکی زۆر گەورە هەڵبژێردرایەوە بۆ پەرلەمانی هەرێمی پێنسلڤانیا.
تۆنی دیلوکای لە پارتی دیموکرات، کە نوێنەرایەتی شاری پیتسبێرگ دەکات، لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کات زۆر درەنگ بوو بۆ لابردنی ناوی لە لیستەکانی پاڵێوراوان، بەڵام لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی 9ی ئەم مانگە، بە ڕێژەی 85 لەسەدی دەنگەکان کورسییەکەی بەدەستهێنایەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کە هەڵبژاردنی تایبەت بە کورسییەکە بۆ دیاریکردنی ئەوەی کێ جێگرەوەی دەکات ئەنجام دەدرێت.
پارتی دیموکراتی پێنسلڤانیا لە تویتەر وتی: “ئێمە لە کاتێکدا بە خەفەتباری و داخێکی گەورە بۆ لە دەستدانی ڕیپ تۆنی دیلوکا هەیە، ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە دەنگدەران بەردەوامن لە نیشاندانی متمانەی خۆیان، ئەوە پابەندبوونە بە بەهای دیموکراتییەکان”.
س،ح