لەم وڵاتە گوتاری سیاسی توند دژ بە کۆچبەران زیادی کردووە

لەم ساڵانەی دواییدا، سیاسەتی سوید لەسەر کۆچبەران، وەک “کێشە” زیاد بووە، ئەمە لە دیبەیت و گوتاری سیاسیدا ڕەنگی داوەتەوە، سیاسەتمەداران بێ گوێدانە ئاڕاستەی سیاسی خۆیان، هاتوون بۆ ئەوەی کۆچبەران وەک “قەیرانی ڕاستەقینە” لە سوید پێناسە بکەن، ئایا ئەم ئاوازە نوێیە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای سویدی هەیە؟ ئایا دەکرێت توندوتیژی دژ بە کۆچبەران لە کۆمەڵگەدا زیاد بکات، بەتایبەتی لەگەڵ حکومەتێکی ڕاستڕەوی سەرکردایەتی سوید؟

ئاندیش هیڵسترۆم، مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی مالمۆ، بە ڕۆژنامەی سید سڤینسکانی ڕاگەیاندووە، کە سیاسەتمەداران ناتوانن ڕاستەوخۆ بەرپرس بن لەو تاوان و دەستدرێژیانەی، کە لە سوید بەرامبەر کۆچبەران ڕوودەدەن، ئەوەشی خستەڕوو کە سیاسەتمەدارەکە تەنیا نوێنەرایەتی خۆی ناکات، لەوانەیە ملیۆنان دەنگدەری پشتگیری لێ بکەن، لەبەر ئەوە ئەوەی دەیڵێت گرینگە کاتێ دەنگدەرێک گوێی لەوە دەبێت، کە سەرۆکوەزیران هەمان ئەو شتە بەرامبەر کۆچبەران دەڵێت.

هیلسترۆم ئاماژەی بە قەیرانی پەنابەرانی ساڵی 2015 کرد، کاتێ حکومەتی کەمایەتی و سۆسیال دیموکراتەکان و پارتی ژینگە گۆڕانکاری تەواویان لە پرسی کۆچبەران کرد و، پێشوازیکردنی پەنابەران بۆ کەمترین ئاستی یەکێتی ئەوروپا کەمکرایەوە، سەرۆکوەزیران لەوکاتەدا، ستیفان لوفڤین، ئاماژەی بەوە کرد، کە حکومەت کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە لەماوەی ساڵانی 2015 و 2016دا، چونکە ژمارەیەکی زۆر ئاگر لە نیشتەجێبوونی پەنابەران کەوتۆتەوە، ئەوەش پلان بۆ داڕێژراو بووە.

هەرچی گوتاری سیاسی توندتر بێت، زیاتر دەتوانێت پاساوی تێڕوانین و کرداری توندڕەوتر بدات.

هەمان شت ڕاستە لەسەر حکومەتی ئێستا، کە پارتی پارێزگاران و دیموکراتە مەسیحیەکان و لیبراڵەکان بە پاڵپشتی دیموکراتەکانی سوید (SD) دەگرێتەوە، کە حکومەتی نوێ سیاسەتی وەرگرتنی پەنابەری سەخت کردووە و، دیپۆرتکردنەوەشی زیاد کردووە، ئەگەر هاتوو هەر پەنابەرێک هەڵسوکەوتی خراپ بێت، هیلسترۆم ڕایدەگەیەنێت: “ئەم پێشنیارانە پێشنیاری ئەوە دەکەن، کە لە سوید هەموو کەسێک بەشێوەیەکی ‘سویدی’ هەڵسوکەوت بکات، ئەگەر کەسێک نەیکات، ئەوا دەتوانێت لەم وڵاتە بڕوات”.

“ئۆڵف کریستەرشۆن (سەرۆکوەزیران) دەڵێت، جەیمی ئۆکوسۆن (سەرۆکی ئێس دی) ڕاست بوو، کۆچبەران کێشەیەکی گەورەیە و پەیوەندی بە تاوانەوە هەیە، 30 ساڵ پێش ئێستا، تەنیا ئێس دی ئەمەی دەگووت، بەڵام ئێستا زۆر لایەنی دیکە ئەوە دەڵێن”.

هیڵسترۆم ئاماژەی بەوەدا، کە ڕێککەوتننامەی تێدۆ لەنێوان هەر چوار لایەنەکەی نێو حکومەت پێکهاتووە، ئاماژە بە نموونەکانی “ڕەفتاری خراپ” دەکات، وەک ئەنجامدانی تاوان، یا لەشفرۆشی، ئەوەشی وت: “لەوانەیە کەسێک ئەم ڕستەیە بخوێنێتەوە و بیری لێ بکاتەوە، “بەڵێ محەمەدی دراوسێم، ئەم ڕستەیە بەسەریدا جێبەجێ دەبێت”.

15.jpg

ڕەنگە بە دڵت بن