بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ قوتابیانی وڵاتێک ڕیز بۆ وەرگرتنی خۆراکی خۆڕایی دەگرن

فەرەنساش وەک وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا، چەند مانگێکە بە دەست بەرزبوونەوەی بێوێنەی نرخی وزە و کاڵاوە دەناڵێنێت، ئەوەش بەهۆی شەڕی ڕوسیا لە دژی ئۆکرانیایە.

ڤیدیۆکان کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بڵاوبوونەتەوە، دەیان خوێندکاری فەڕەنسی لەڕیزە درێژەکاندا چاوەڕێی بەدەستهێنانی خۆراکی خۆڕایی دەکەن، چونکە نااتوانن پێداویستیەکانیان دەستەبەر بکەن.

لەتویتێکدا کە لەلایەن ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا جێرۆمی ڕیڤیر بڵاوکراوەتەوە، لێدوانی لەسەر دیمەنی ڕیزەکە داوە و دەڵێت: دیمەنێک لە دابەشکردنی خۆراک لە دڵی پاریس شیاو نییە.

ڕیمی پۆیسین، رۆژنامەنووسی فەرەنسی، لەبارەی ئەو دیمەنانەوە وتی: “ئێمە چیتر باسی ئەو دیمەنانە ناکەین، بەڵام هێشتاش بوونیان هەیە، قوتابیەکان ناجێگیرن، چونکە سەدان کەس چاوەڕێی خواردن دەکەن لە ناوەندی پاریس”.

دیدیەر لە تویتەر نووسیویەتی: “ئێمە لە کاتێکدا ملیارەها یۆرۆ لە هەموو جیهاندا دابەش دەکەین، بەڵام خوێندکارانمان لە ناوەڕاستی پاریس، ڕیز بۆ وەرگرتنی خواردنی خۆڕایی دەگرن”.

ڕەنگە بە دڵت بن