بە گوێرەی هەواڵێکی رۆیتەرز، گرووپی ڕیکلام و بازاڕکردنی ئۆمنیکۆم، پێشنیاری ئەوەی کردووە کە کڕیارەکانی لە ماوەیەکی کورتدا خەرجکردنی پارەکانیان لە ڕیکلامی تویتەر بوەستێنن.
ئۆمنیکۆم زیاتر لە پێنج هەزار کڕیاری لە ٧٠ وڵات هەیە، لەوانە ماکدۆناڵد، ئەپڵ و جۆنسن جۆنسۆن، یاداشتەکە ناوی کڕیارەکانی نەنا و دیار نییە کە ئایا هیچ کام لەوان بەشێوەیەکی کاتی خەرجییەکانیان لەسەر ڕیکلامەکانی تویتەر هەڵپەساردووە، یا نا.
ئەم هەنگاوە گومان لە نێوان ئاژانسەکان و براندەکانی داهاتووی تویتەر دەوروژێنێت، لەکاتێکدا ئیلۆن ماسک تویتەری بە 44 بلیۆن دۆلار کڕیوە.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێسلا گلەیی لە گرووپەکانی مافی مەدەنی کرد بۆ کەمکردنەوەی داهات کاتێ ئەوان فشاریان کردە سەر ڕیکلامکەرانی تویتەر بۆ بایکۆتکردنی خزمەتگوزاریەکە، هەتا ماسک ڕوونی کردەوە کە چۆن کۆنتڕۆڵی زانیاری و قسەی نابەجێ لە تویتەر دەکات.
بەپێی یاداشتەکە، “توانای تویتەر بۆ پاراستنی ئاستی پێشووی سەلامەتی براند و پێوانەی کاریگەرێتی لە ماوەیەکی نزیکدا پەکی بکەوێت.
هەرچەندە گرووپی ئۆمنیکۆم پێیوایە کە ئەمە زۆری پێناچێت و ژینگەی مەترسی زیاد دەکات بۆ ڕیکلامکەران، بەڵام مەترسی پەیوەست بوون بە ناوەڕۆکی نادڵنیایەوە دەتوانێت بەرزبێتەوە، ئەوەش کاتێ بڕیار لەسەر بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکە دەدرێت، دەبێت شتێکی لەو شێوەیە لەبەرچاو بگیرێت.