قوتابخانەیەکی سویدی کە لە پۆلەکانی خۆی قەدەغەی بەرزکردنەوەی کێشەی هاوڕەگەزبازی و پرسیارکردن لە دروست بوونی خودا لە گەردووندا
لێکۆڵینەوەیەکی تەلەفزیۆنی سویدی ئاشکرای کرد، قوتابخانەیەکی ئەو وڵاتە، ئەو مەنهەجانەی پێشێلکردووە کە لە فێرکردنی سویددا هەڵگیراوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، مامۆستایانی خوێندنگای پلیمۆثبرودێرناسی پارێزگای هالاند، ئەو بنەمایانە ناخەنەڕوو کە لەگەڵ ئینجیلدا ناکۆکن، چونکە ناتوانن پرسیار لەبارەی دروستبوونی خودا بکەن.
کێشەی جیابوونەوە و هاوڕەگەزبازی و تیۆریی پەرەسەندن، بە بۆچوونی مامۆستایان بە بابەتی هەستیاری ناو قوتابخانەکە دادەنرێت، بۆیە ناهێڵن قوتابییەکان پرسیاریان لەبارەوە بکەن و، مامۆستایان خۆیان لە گفتوگۆکردنی ئەو پرسانە لەگەڵ قوتابیان بەدوور دەگرن.
لە 10 بۆنەدا ڕەخنە لە بەشی پشکنینی قوتابخانەکە گیراوە و، ئەم بەهارەش خزمەتگوزاری قوتابخانە تێبینی کرد کە هەندێ لە پۆلەکانی ئەو قوتابخانە، خوێندنی سێکسییان وەرنەگرتووە.
تەلەڤیزیۆنی سویدی هەوڵیدا بگاتە 20 مامۆستای قوتابخانەکە، بەڵام زۆربەیان نەیاندەویست بەڕوونی گفتوگۆ بکەن و، ئەوەش لەخەمی کاردانەوەی ئیدارەی قوتابخانەکە و، داواشیان لەو مامۆستایانە کرد، کە قسەیان لەسەر ئەو پرسانە کردوون، ناوی خۆیان نەهێنن و وێنەیان بڵاو نەکەنەوە.