ئەمڕۆ یەکشەممە ئێران دیدارێکی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسای لەگەڵ چەند ژنە چالاکوانێکی کوردی ئیدانەکرد و، ئەو لێدوانانەی دوای کۆبوونەوەکەی بە “هۆکاری پەشیمانی و شەرمەزاری” وێنا کرد، ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاشتی لە پاریس، ماکرۆن لەگەڵ چوار ژنی چالاکوان کۆبووەوە و ستایشی ئەو شۆڕشەی کرد کە ئەوان پێشەنگن لە وڵاتەکەیاندا.
ناسر کەنانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، چاوپێکەوتنەکەی ماکرۆن لەگەڵ ژنە چالاکوانەکانی ئێران، پێشێلکردنی بەرپرسیاریەتییە نێودەوڵەتییەکانی فەڕەنسایە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و، بەرزکردنەوەی ئەم دیاردە شومانە.
سەرۆکایەتی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، کە ماکرۆن لەگەڵ چەند ژنە چالاکوانێکی ئێرانیدا کۆبووەتەوە، کە پێکهاتوون لە مەسیح ئەلی نەژاد، چالاکوانێکی ئێرانی دانیشتووی نیویۆرک، کە هانی ژنانی ئێرانی دەدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە پۆشینی زۆرەملێی حیجاب، شیما بابە، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ماکرۆن ستایشی ئەو شۆڕشەی کرد، کە ئەوان پێشەنگن و، جەختیشی کردەوە کە فەڕەنسا ڕێز و پێزانینی بۆ شۆڕشەکەیان هەیە.
بەگوێرەی هەواڵی هەواڵگەی ئێران ئایرنا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەڵامی دایەوە و دەڵێت: “ئەو لێدوانانەی ماکرۆن لەبارەی پشتگیریکردن لە بەناو شۆڕشی ناو ئێران بە سەرۆکایەتی ئەو جۆرە کەسایەتیانە بووە مایەی پەشیمانی و شەرم.