وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە بۆردومانەکەی بەیانی ئەمڕۆی هێرشە موشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر و کەمپی ئاوارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک گیانی لەدەستداوە و هەشت کەسیش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، رێککەوتی 14-11-2022، ئێران بۆردومانی کەمپی ئاوارەکانی کۆیە ، و زڕگوێز لە سلێمانی کرد.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم هاتووە، تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشوونەتە نەخۆشخانە، ئەمبوڵاس و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازی برینداران و چارەسەرکردنیانن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن تا گەیشتن بە نەخۆشخانەکان.