لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا چوارکەس دەستگیر دەکرێن

پۆلیس هەواڵی تەقەکردنێکی لە ناوچەی ئەلبی ئیسکیلستۆنا پێگەیشت، دواتر دەرکەوت کە تەقەکردنەکە بەشێک بوو لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کۆمبس، پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەکات، لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتاییان دەست پێکردووە.

دواتر پۆلیس دەستگیرکردنی چوار پیاو لە سی و چلەکانی تەمەنیان بەگومانی تۆمەتی تەقەکردنەکە ڕاگەیاند.

پۆلیس لە ماڵپەڕەکەیاندا وتی، کە ئەوان پێیان وایە ڕووداوەکە بەشێک بووە لە ئاهەنگێکی تایبەت لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکەوە، کە ئەو شتانەی لە چەک دەچن بینراون و تەقەکردنەکانیش بەشێک بوون لە ئاهەنگی هاوسەرگیری.

پۆلیس وتی ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوامن لە ئەنجامدانی لێپرسینەوە و گەڕان و، هیچ کەسێ بەهۆی تەقەکانەوە بریندار نەبووە.

ڕەنگە بە دڵت بن