دوای رفاندنی چارەنووسی لاوێکی کورد نادیارە

دوای تێپەڕینی پەنجا رۆژ بەسەر رفاندنی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرنەوە، چارەنووسی محەمەد ڕەزا قەیتەرانی خەڵکی مەهاباد، هێشتا نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی، ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) محەمەد ڕەزا قەیتەرانی تەمەن ٢١ ساڵ، لە گۆڕەپانی ئیستقلالی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

لەکاتی ڕفاندنییەوە هەتا ئێستا، دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ئەو لاوە نەزانراوە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی محەمەد ڕەزا قەیتەرانی بێ ئەنجام ماوەتەوە و، دەزگاکانی حکومەت هیچ وەڵامێکیان لەوبارەوە پێ نەداونەتەوە.

جێی باسە، دۆخی تەندروستی ئەو لاوە، وەک زۆربەی ڕفێندراوانی دیکەی ڕاپەڕینی ئەم دواییەی خەڵک، کە بە ئەگەری زۆرەوە لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیدان، لە مەترسی جددی دایە.

ڕەنگە بە دڵت بن