بەریتانیا و فەرەنسا ڕێککەوتنێک بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەرانی نایاسایی، کە لە دەریای مانشەوە دەگەنە بەریتانیا، واژۆ دەکەن.
بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە، بەریتانیا ساڵانە بڕی 9 ملیۆن دۆلار دەداتە فەرەنسا، تا تیمی پۆلیسی ئەو وڵاتە چاودێرییەکانیان لە کەناراوییەکان چڕتربکەنەوە.
کۆی بودجەی ئەو پرۆسەیە دەگاتە 74 ملیۆن دۆلار، کە تەرخان دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، تا لەڕێگای دەریای مانشەوە نەگەن بە بەریتانیا.
لەمبارەوە سۆیلا بریڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، بەڵێنیدا بە کەمکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، لەکاتێکدا ئەمساڵ نزیکەی 49 هەزار کۆچبەر لەو ڕێگایەوە خۆیان گەیاندۆتەوە بەریتانیا.
بریڤەرمان لەلایەن گرووپەکانی مافی مرۆڤەوە رەخنەی لێگیراوە، ئەوەش بەهۆی وێناکردنی لێشاوی کۆچبەران بۆ ناو بەریتانیا، کە بە داگیرکاری ناوی برد.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی، ئاماژەی بە ڕێککەوتنەکە کردووە و، نیشانەی باشبوونی هاوکاری نێوان بەریتانیا و فەرەنسای بۆ ڕێگریکردنی کۆچبەران بڵاوکردۆتەوە، کە پێشتر بەهۆی لێدوانی جیاجیا لەسەر کۆچبەران، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات گرژی تێکەوتبوو.