لە یەک مانگدا سەدان کەس لە کارەکانیان دەرکراون

لە کاتێکدا بێکاری بەردەوام لە زیادبووندایە، ژمارەی ئەو کارمەندانەی کە بڕیاری دەرکردنیان وەرگرتووە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا زیاتر بەرزبۆتەوە.

بەرپرسی ئۆفیسی کار، ئاندیش لینگبێری، بە ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند، کە ئەوە نیشانەی هەڵئاوسانی بەرز لەسەر ئابووری سوید دروست دەکات و لە بازاڕی کاردا ڕەنگ دەداوەتەوە.

ئەمڕۆ نووسینگەی کار لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە مانگی تشرینی یەکەم ئاگادار کراونەتەوە گەیشتە 5000 کەس، بە بەراورد بە نزیکەی 2000 کەس لە مانگی کانوونی دووەم و ئەیلولدا.

ئەوەش هاتووە، ئاگانامەکان مەرج نییە مانای ئەوە بێت کە هەمان ژمارەی ئەو کەسانە دەربکرێن.

کۆمپانیا بازرگانی و پیشەسازییەکان، گەورەترین ڕێژەی دەرکردنەکانیان تۆمار کردووە.

لینگبێری باسی ئەوەی کرد، کە تێچووە بەرزەکان کاریگەری لەسەر حەزی بەکار هێنانیان هەیە، ئەمەش ئابووری خاو دەکاتەوە و لە کۆتاییدا کار دەکاتە سەر بازاڕی کار.

لە هەمانکاتدا، بێکاری لە مانگی تشرینی یەکەم دابەزی، بەڵام دابەزینەکە بە خێراییەکی هێواشتر لە جاران ڕوویدا.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە بێکار تۆمارکراون، نزیکەی 333 هەزار کەس بوون، کە لەساڵی ڕابردووەوە 45 هەزار کەس کەمیکردبوو، ڕێژەی بێکاری لەسەدا 6.6 بەرزبۆتەوە، بەبەراورد لەگەڵ لەسەدا 7.3 لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ئەوەش بەگوێرەی ئامارەکانی ئۆفیسی کار.

لینگبێری گوتی، هەڵسەنگاندنی ئای ئێل ئۆ بێت، بێکاری لە چارەکی دووەمی 2023دا کەمێک خێراتر دەبێت، بەڵام پێویستە لە نزیکەوە شوێن ژمارەکان بکەوێت بۆ ئەوەی هۆکارەکانی بزانن.

ڕەنگە بە دڵت بن