بایدن 20 ملیار دۆلار دەداتە وڵاتێک

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمڕۆ سێشەممە گوتی، 20 ملیار دۆلار وەک یارمەتی دەداتە ئیندۆنیزیا، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خەڵوز و جووڵانەوە بەرەو وزە جێگرەوەکان.

بایدن لە پەراوێزی لوتکەی جی 20 گوتی: من قەناعەتم بەوە هەیە کە دەتوانین لەو قەیرانە خۆمان رزگار بکەین، چونکە ئابووری و تەندروستی ئێمە لەوە بەهێزترە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان لە ئێستادا سەرنج دەدەنە سەر وەبەرهێنان و ژێرخانی ئابووری، چونکە وەبەرهێنان پێویستییە ناوخۆییەکانیان دابین دەکات و، لە ڕێگەیانەوە سەرچاوەی نوێ دەدۆزنەوە بۆ باشترکردنی ژیانی هەموو کەسێک، ئەوان هاوبەشییەکی زۆریان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاسایشی خۆراک دروستکردووە، وە کێشەکانی پەیوەندی دیجیتاڵ، ئاسایشی وزە و یەکسانی جێندەری.

وتیشی: “ئێمە بەڵێنی 20 ملیار دۆلارمان داوە وەک یارمەتیدانی ئیندۆنیزیا بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خەڵوز و جووڵەکردن بەرەو وزە جێگرەوەکان، هەروەها بڕی 720 ملیۆن دۆلارمان بۆ دامەزراوەی میلینیۆم لە ئیندۆنیزیا تەرخان کردووە، کە جەخت لەسەر گواستنەوە دەکاتەوە”.

وتیشی: “لە سەرتاسەری جیهاندا ئێمە وەبەرهێنان دەکەین لە کانزا و تەکنەلۆژیا بۆ گواستنەوە بۆ وزەی سەوز”.

جەختیشیکردەوە: “پێویستە ئاسایش و تەندروستی ببێتە ئەولەویەت بۆ هەمووان، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیری دروستکردنی ڤاکسین لە ئەفریقا و ئاسیا”.

ڕەنگە بە دڵت بن