ئەمریکا: پێشێلکارییەکانی ئێران بێ سزا نابن

ئەمەریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە هەواڵی دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ و دادگاییکردنی ساختە و سەپاندنی سزای مەرگ بەسەر خۆپیشاندەراندا لە ئێران دەردەبڕێت، جەختیش دەکاتەوە، کە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، نابێت بێ سزا تێپەڕبن.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سۆلیڤان، لە بەیاننامەیەکدا وتی: “ئەمەریکا لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانماندا لە سەرانسەری جیهان، پێکەوە بەردەوام دەبین لە لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسن لەو پێشێلکارییانە، ئەوەش لەڕێی سزا و ئامڕازەکانی دیکەوە”.

جێی باسە، پێشوازیشی لە سزا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا و بەڕیتانیا دژ بە دەستەڵاتدارانی ئێران کرد.

ڕەنگە بە دڵت بن