دوای هاوژینەکەی خۆیشی رفێندرا 

نەسرین محەمەدی خەڵکی شاری مەریوان، کە پێشتر برایەکی بە ناوی عوسمان محەمەدی لە ڕەوتی ناڕەزیەتییەکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێرانەوە شەهید کرا، ڕفێندراوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی (١۵ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ی زایینی)، نەسرین محەمەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزەەکانی ئێران و لە شاری سنە ڕفێندراوە.

چل ڕۆژ پێشتریش هاوژینی ئەو هاوڵاتییە ڕفێندراوە کە بەشداری ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێرانی کردبوو، لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

هەروەها برایەکی نەسرین محەمەدی، بە ناوی عوسمان محەمەدی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاویدا لەلایەن هێزەکانی ئیسلامی ئێرانەوە شەهید کراوە.

جێی باسە، نەسرین دایکی سێ منداڵە و لە ئێستادا چارەنووسی سەرپەرشتیی ئەو سێ منداڵە بەبێ دایک و باوک ناڕوونە.

ڕەنگە بە دڵت بن