هونەرمەندانی سوید پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکەن

بۆ پشتگیریکردنی بزووتنەوەی ژنان و گەنجانی ئێران، کە نزیکەی دوو مانگە لە ئێران دەستی پێکردووە، هونەرمەندانی سویدی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە لیدینگۆ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.

لەنێو خۆپیشاندەراندا دەرهێنەران عەلی عەباسی و تاریک ساڵح و ڕودیە سکێرسوز و، لیسا فەرزانە و، لەگەڵ ئەکتەران گەزیم ئەردۆغان و بەهار پارس و شاعیر و سیناریۆنووس ئارزو عارف، بەشداری بوون.

پارس بە ئێس ڤی تی وت: “دەمانەوێت هاوهەڵوێستی خۆمان نیشان بدەین و فشار بخەینە سەر حکومەتی سوید، کە دەبێ مەلاکان بنەبڕ بکرێن، ئەمە شۆڕشی ژنانە و ئەو ژنەشە کە لە کاتێکدا جیهان سەیری دەکات، مەلاکان دەهێنێننە خوارەوە”.

جاڵجاڵۆکەی پیرۆزی عەلی عەباسی کە یەکەمجار لە فیستیڤاڵی ستۆکهۆڵم نمایشکرا، تیشک دەخاتە سەر بارودۆخی ژنان لە ئێران و، بەهۆکاری سانسۆڕی ڕێگەنەدرا لەوێ وێنەی بگیرێت، لەجیاتی ئەوە لە ئوردن وێنەی گیرا.

عەباسی ئاماژەیبەوەداوە، کە لێکچوون لەنێوان ئەو توندوتیژییانەی لەفیلمەکەیدا باسکراوە و بارودۆخی ئێستای ئێران هەیە.

خۆپیشاندان لە ئێران بەردەوامە، سەرەڕای هەوڵی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنیان و، دەستەڵاتدارانی ئێران، هەزاران خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە و سزای لەسێدارەدانیان بەسەر چەند کەسێکیشدا سەپاندووە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی دوو مانگ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران، نزیکەی 300 کەس کوژراون، کە زۆربەیان گەنجن.

ڕەنگە بە دڵت بن