فەرەنسا: چەندین کۆچبەر دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکاتەوە

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا جیرالد دارمانان، ڕایگەیاند، کە 44 پەنابەر لەو 234 ڕزگاربووەی سەر کەشتی ڕزگارکردنی ئۆشن ڤیکینگ، کە هەفتەی ڕابردوو لە بەندەری باشووری تولۆن رزگارکران، دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیان دەکرێنەوە.

لەدانیشتنێکدا پرسیار لەسەر ئەو کۆچبەرانە کرا، کە بە کەشتی رزگارکردنی “ئۆقیانووس ڤیکینگ” رزگار کران، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا جیراڵد دارمانان، ڕوونی کردەوە، کە 44 کۆچبەری نێو کەشتییەکە دیپۆرتی وڵاتەکانی خۆیانیان دەکەنەوە.

ئەو قەیرانەی بەسەر کەشتی ڕزگارکردنەکەدا هاتووە کە ماوەی 20 ڕۆژ لە دەریایی سپی ناوەڕاستدا گیری خواردبوو و، گرژی دیپلۆماسی نێوان پاریس و ڕۆمای لێکەوتەوە، دواتر دەستەڵاتدارانی ئیتاڵی ڕێگەیان نەدا کەشتییەکە لەسەر خاکی ئەوان لەنگەر بگرێت.

کۆچبەران لە بەندەری سەربازی تولۆنی باشووری فەرەنساوە گوازرانەوە بۆ ناوەندێکی پشوو لە نیمچەدوورگەی گینسی هیرێ.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، بڕیاریدا ڕێگە بە نووسینگەی پاراستنی پەنابەران بدا بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایی بۆ دۆسیەی ئەو کۆچبەرانە و، تەنیا ڕێگە بەو کەسانە بدا، کە یاساکانی پێدانی ماف دەیانگرنەوە.

وەزیری ناوخۆ جەختی لەوەکردەوە، کە ئەو کەسانەی کە نکۆڵیان لێکراوە وەک پەنابەر وەربگیردرێن، ئەوا بە زووترین کات دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان دەکرێنەوە.

دارمانان، وتیشی: “پەیوەندیم لەگەڵ هاوتا بیانییەکانم کردووە بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە” بەڵام جیرالد دارمانان ڕەگەزنامەی ئەو کۆچبەرانەی دیاری نەکرد، کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان دراوە.

لە کۆی 234 ڕزگاربووەکە، 44 پەنابەری بچووکی بێ سەرپەرشتی تێدابوون، لەبەرئەوە، فەڕەنسا دەبێت بەبێ جیاوازی گرینگی بە هەموو ئەوانە بدا، بەگوێرەی یاسای فەڕەنسا، ئەو کۆچبەرانەی خوار تەمەن 18 ساڵن، زۆرترین چانسی وەرگرتنی مافی پاراستنیان دەبێت، ئەو وەزیرە وتیشی: “60 کەس دەتوانن داوای پەنابەری بکەن، لەوانە سوری، سودانی و ئێرتری”.

ئاماژەی بەوەشدا کە دوو لەسەر سێی ڕزگاربووەکان دەگوازرێنەوە بۆ 11 وڵاتی دیکەی ئەوروپا و، ئەڵمانیا بەڵێنی وەرگرتنی 80 کەسی داوە و، کرواتیا و ڕۆمانیا و بولگاریا و لیتوانیا و ماڵتا و پورتوگال و لوکسەمبۆرگ و ئیرلەنداش بە وەرگرتنی هەندێکیان ڕازی دەبن.

ڕەنگە بە دڵت بن