ناتۆ پشتڕاستی کردەوە، کە دوو فڕۆکەی شەڕکەری ڕوسیا لە دەریای بەڵتیک بەشێوەیەکی مەترسیدار لە کەشتییەکانی ناتۆ نزیک بوونەتەوە.
فەرماندەیی هێزی دەریایی ناتۆ دەڵێ، دوو فڕۆکەی ڕوسیا لە کەشتییەکان نزیک بوونەوە لە بەرزایی 300 پێ (91 مەتر) و دووری 80 یارد (73 مەتر)، بەبێ ئەوەی فڕۆکەوانەکان وەڵامی پەیوەندی بدەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ناتۆ ڕووداوەکەی بە مەترسیدار و ناپرۆفیشناڵ زانیوە، چونکە لە ناوچەیەکی مەترسیداری ناسراودا ڕووی داوە و، بۆ مەشقی بەرگری ئاسمانی چالاک بووە و، ئاستی بەرزی و نزیکی فڕۆکەی پێبەخشراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە مەترسییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە هێزەکانی ناتۆ لە بەرامبەر ئەم ڕووداوەدا لە جێبەجێکردنی رێنماییە دەریاییەکان، بەرپرسیارانە هەڵسوکەوتیان کردووە و، ناتۆ وەڵامی گونجاو دەداتەوە بۆ هەر دەستتێوەردانێک لەگەڵ چالاکی ڕەوای ناتۆ لە ناوچەکە، کە سەلامەتی فڕۆکە و کەشتی و تاقمەکەمان دەخاتە مەترسییەوە، ناتۆ بەدوای ڕووبەڕووبوونەوەدا ناگەڕێت و هیچ هەڕەشەیەک نیشان نادات.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە، کە گرژییەکانی نێوان ناتۆ و ڕوسیا لەسەر داگیرکردنی ڕوسیا بۆ ئۆکراینا زیاتربووە.