لەمیانەی دیلۆگی ئاسایشی مەنامە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی کردەوە، کە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێرانی هۆکاری وێرانکاری و خوێنرشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسی لەسەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکەن .
ئەمەو جەمیس کلیڤەری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە دیالۆگی ئاسایشی لەشاری مەنامەی پایتەختی بەحرێن، ئێرانی بە بڵاوکردنەوەی خوێنڕشتن و وێرانکاری لە سەرتاسەری جیهاندا تۆمەتبار کردووە، لە نێو ئەو ڕاپۆرتانەدا کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەکارهاتوون
هەروەها هۆشداری دا کە بەرنامەی ناوکی تاران لە هەموو کاتێکی تر پێشکەوتوترە
هەروەها وتی «ئەمڕۆ بەرنامەی ناوکی ئێران لە هەموو کاتێک پێشکەوتوترە و ڕژێم پەنا دەباتە بەر فرۆشتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە ڕووسیا کە لە ئێستادا خەڵکی مەدەنی لە ئۆکرانیا دەکوژێت»
لەبارەی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی گەلانی ئێران وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند ،لە کاتێکدا گەلانی ئێران بۆ داوای سەرەتاترین مافەکانیان و داوای سوتەمەنی و خۆراک دەکەن بەڵام هێزە کانی سەرکوتکارەکانی دەیان ساڵ خۆپیشاندانەکان سەرکوت دەکەن، دەسەڵاتدارەکانی ئێران لە هەموو ناوچەکانی جیهان و دوور لە کیێڤ خوێنڕشتن و وێرانکاری بڵاو دەکەنەوە
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد ،کە بەریتانیا سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانەکان کار بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران بکات ،لە بەقاچاخبردنی چەکی نایاسایی و گواستنەوەی فرۆکەی بێفرکەوانی ئێرانی کە ئێستا مەترسی لەسەر ناوچەکە و جیهان دروستکردووە ،لەدرێژەی وتەکەیدا جەختی کردەوە کە ڕێگری لەڕژێمی تاران بکرێت بۆ بەدەستهێنانی توانای چەکی ناوەکی
جێی ئاماژەیە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا، حکومەتی بەریتانیا سزای زیاتری بەسەر بەرپرسانی ئێرانیدا سەپاند کە پەیوەندی بە هەڵمەتە دڕندانەی دژ بە خۆپیشانداران هەیە ، کە ماوەی دوو مانگە ناڕەزایەتییەکان لە دوای کوشتنی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، کە لە لایەن پۆلیسی بەناوڕەوشتەوە ،کەخۆپیشاندانەکان دژی حکومەت بەردەوامە
بەپێی هەواڵی ئاژانسی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێران، لە ماوەی دوو مانگی خۆپیشاندانەکان زیاتر لە 362 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە کە 56 منداڵیان تێدایە و 16 هەزار هاوڵاتی و چالاکوانان دەستگیرکراون
س،ح