باڵەخانەیەک ئاگر دەگرێت

ئاگر لە باڵەخانەیەکی شاری میستەرهولتی شارەوانی ئۆسکەرشامنی سوید کەوتەوە و، زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئێس ڤیتی سویدی، ئاگرەکە چەندین شوقەی وێران کردووە، لە کاتێکدا تیمەکانی ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوە، هەوڵیاندا ئاگرەکە نزیک ڤێلاکانی چواردەووری نەبێتەوە.

ئاگادارکردنەوەکە کەمێک پێش کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هات و، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرجەم دانیشتوانی باڵەخانەکە، توانیویانە لە شوقەکانیان بچنە دەرەوە و رزگاریان بێت.

ڤیکتۆریا بجۆرکمان، لە خزمەتگوزارییەکانی رزگارکردن، وتی: خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئاماژەی بەوەشداوە کە ئاگرەکە لە 4 شوقەی نهۆمی دووەم روویداوە.

جێی باسە، پێنج یەکەی خزمەتگوزاری فریاکەوتن هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیانداوە، وە لە ئێستادا، هیچ زانیارییەک دەربارەی چۆنییەتی هەڵگیرسانی ئاگرەکە نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن