فیفا ڕایگەیاند، کە نزیکەی 3 ملیۆن بلیتیان بۆ جامی جیهانی لەقەتەر فرۆشراوە، هەروەک جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکە سویسرییەکە ئاشکرایکرد، خولەکە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا یارمەتی زیادکردنی داهاتی داوە بۆ تۆماری 7.5 ملیار دۆلاری.
وتەبێژێکی فیفا بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند، کە 2.95 ملیۆن بلیت لە ڕۆژی کردنەوەی فرۆشراوە. دەستپێکی جامی جیهانیش لە ماوەی 29 ڕۆژدا زۆربوونی بەرژەوەندی لە 64 یاریدا بینیوە، ئەوەش سەرەڕای ئەو ڕاگەیاندنە نێگەتیڤەی کە دەوری میوانداریکردنی قەتەری بۆ جامی جیهانی گرتەوە.
ڕیزەکان بۆ بلیتەکان لە دەرەوەی سەنتەری فرۆشتنەکانی دەوحە بڵاو بوونەوە، لەگەڵ ئەوەی هەوادارەکان راپۆرتی کاتی چاوەروانی درێژ دەکەن بۆ گەیشتن بە پلاتفۆرمی فەرمی بلیتی ئۆنلاین.
بەگوێرەی هەواڵی ئیف پی، لە جامی جیهانی 2018ی ڕوسیا، تەنیا زیاتر لە 2.4 ملیۆن بلیت فرۆشراوە.
گوتەبێژی فیفا ڕوونیکردەوە، کە قەتەر و سعودیە و ئەمەریکا و مەکسیک و، بەریتانیا و ئیمارات و ئەرجەنتین و، فەرەنسا و هیندستان و بەرازیل یەکەمینی کڕیارەکانن.