سولەیمان شوکری، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، پاش سێ ڕۆژ برینداربوونی بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ئورمیە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٠نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، سولەیمان شوکری، خەڵکی شاری بۆکان، کە پێشتر بە تەقەی هێزەکان بریندار کرابوو و بۆ نەخۆشخانەی خومەینی شاری ئورمیە گوازرابوویەوە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢۶ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی چەکی ساچمەییی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار کرابوو و ساچمە بەر مل و قوڕگی کەوتبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سولەیمان شوکری لە جادە حەسار لەلایەن هێز سەرکوتکەرەکانەوە تەقەی لێ کراوە و بریندار کرابوو، بڕیارە کاتژمێر ١١ی بەرلەنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە تەرمی ناوبراو بدرێتەوە بە بنەماڵەکەی.