زۆربەی کات، خەڵک هەوڵ دەدەن کێش کەم بکەنەوە و ڕێجیم بگۆڕن، دکتۆر کلێر بەیلی بۆ ڕۆژ قسەی کرد و وتی: “دابەزاندنی کێش قورسە، بەڵام ئەگەر پلانێکت هەبێت، ئەگەری گەیشتن بە ئامانجەکانی دابەزاندنی کێشت زۆرترە”.
ئەمە باشترین ئامۆژگاریەکانی دکتۆر کلێرە:
شیرینی:
کاتێک دێتە سەر شیرینی، مانای ئەوە نییە کە هەرگیز ئەوان نەخۆیت.
چۆکۆلات هەڵبژێرە ئەگەر دەتوانیت، بەڵام ئەوە هەڵبژێرە کە 70 لە سەدی کاکاوی تێدایە.
بۆ کێک و شیرینی، دەتوانیت پێکهاتەکان جێگۆڕکێ بکەیت، بۆ نموونە، جێگرتنەوەی ئارد بە بادامی زەوی.
تیشک بخە سەر کات:
ئەگەر بتوانیت کاتی خواردن کەم بکەیتەوە
پیویستە نانی بەیانیان زۆر بخۆن، نانی نیوەڕۆش باش بێت، بەڵام ژەمی ئێوارەتان سووکتر بکەن.
زیادکردنی پڕۆتین:
زیادکردنی پڕۆتین گرینگە بۆ دابەزاندنی کێش.
خواردنی پڕۆتین دەتوانێت یارمەتیت بدا کە هەست بە تێربوون بکەیت و، یارمەتیتی کەمکردنەوەی حەزی خواردن دەدا.
فایبەر زیاد بکە:
ئەمە دەتوانێت گۆڕانکاری بچووکی تێدا بکرێت وەک جێگرتنەوەی برنجی سپی و نان لەگەڵ گەنمی تەواو، یا هەڵبژاردەی قاوەیی.
ئەم شێوازەی خۆراکی، شتێکە کە هەموو کەسێک دەبێت گرینگی پێ بدات.
ئەو خواردنانە بخۆن کە نابێتە هۆی زیادبوونی کێش، وەک گوێز و تۆو و بڕێکی زۆر پاقلە.
خۆلادان لە خواردنی ساندویچ و پیتزا و خواردنی خێرا بەگشتی.