حەوت هەڵبژاردەی ئەوروپی بەشداری مۆندیالی 2022ی قەتەر، ڕایانگەیاند کە بڕیاریانداوە بە لەبەرنەکردنی قۆڵبەستی پشتگیری هاوڕەگەزبازان لەکاتی یارییەکاندا، ئەوەش بۆ خۆ دوورخستنەوەی سزاکان.
ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ئینگلتەرا و وێڵز و بەلجیکا و دانیمارک و هۆڵەندا و ئەڵمانیا و سویسرا، ڕایگەیاند کە فیفا ئاگاداری کردوونەوەتەوە، ئەگەر وەرشکارەکانیان لەسەر گۆڕەپانەکە باجی (هاوڕەگەزباز)ی بپۆشن، ئەوا سزای وەرزشیان بەسەردا دەسەپێنن.
وتیشی: “ناتوانین یاریزانەکانمان بخەینە ئەو شوێنەی کە بتوانن ڕووبەڕووی سزای وەرزشی ببنەوە، بۆیە داوامان کردووە کە لە یارییەکانی مۆندیالدا ئەو نیشانانە لەبەر نەکەن”.
راگەیەندراوەکە نزیکەی سێ کاتژمێر پێش یارییەکەی ئینگلتەرا لەگەڵ ئێران لە یاریگای خەلیفەی دەوحەی پایتەخت لە کردنەوەی پێشبڕکێی گروپی B هات.
پێشبینی دەکرا کاپتنی ئینگلتەرا هاری کین، بۆ پشتگیریکردنی هاوڕەگەزبازان باجی “یەک خۆشەویستی” لەبەر بکات، بەڵام فیفا هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە ئەگەر یاساکانی پێشێل بکەن، ئەوا سزای توند بەسەر یاریزانەکاندا بسەپێنێت.
ئەوەش هاتووە، ئێمە زۆر نائومێدین لە بڕیارەکەی فیفا، ئێمە لە مانگی ئەیلولدا بۆ فیفامان نووسی کە دەمانەوێت باجی “یەک خۆشەویستی” لەبەر بکەین، ئەوەش بۆ پشتگیریکردنی تێکەڵبوون لە تۆپی پێ، وە هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرت، بۆیە یاریزان و ڕاهێنەرەکانمان نائومێدن و بە شێوازی دیکە پشتگیری هاوڕەگەزبازان نیشان دەدەن.