تاوانی ڕێکخراو هەڕەشە لە دیموکراسی ئەڵمانیا
دەستەڵاتدارانی ئاسایش نیگەرانن لە گەشەکردنی تاوانی ڕێکخراو لە ئەڵمانیا و، ئێستا دەیانەوێت بە توندی چارەسەری بکەن. وەزیری ناوخۆش هۆشداریداوە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانەکان.
لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پۆلیسی تاوانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە ویسبادن، نانسی ویسەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا وتی: “ئەڵمانیا یەکێکە لە ئارامترین وڵاتانی جیهان”، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر نیگەران بوو لە ئاسایش، کە پەیوەندی بە دیاردەیەکی نێوان نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەوە هەبوو: وەک تاوانی ڕێکخراو.
کێشەی مافیایی
لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی پۆلیسی تاوانی فیدراڵیدا، وەزیری ناوخۆ بە درێژی قسەی کرد و هۆشداری لە کەمکردنەوەی مەترسی ئەو دیاردەیە لە ئەڵمانیادا، ویسەر لەوە دەترسێت کە خەڵک وێنەیەکی هەڵەیان هەبێت لە تاوانی ڕێکخراو، کە لە فیلمی مافیا دروست کراوە، بەڵام بە چیرۆکە ڕاستەقینەکانیش پێیان وایە بەشێوەیەکی شێواو پێیان دەوترێت.
نموونە، کەیسی ڕاپەر بوشیدۆ (ناوی ڕەسەن: ئەنیس فێرچی) کە وەک سکاڵاکارێکی مەدەنی بەشداری کردووە، لە سکاڵایەکدا کە ساڵی 2020 لە دژی هاوڕێی پێشووی لە بازرگانی و سەرۆک هۆزەکەی عەرەفات ئەبو شاکر هەڵپەسێردراوە، دادگاکە لە بەرلین بە چەند تۆمەتێکی خستۆتە سەر ئەبو شاکر، لەوانە بێبەشکردنی ئازادی، هەوڵی زۆرداری و زیانی جدی و سوکایەتی و خیانەت کردن.
دوانەی بوشیدۆ – ئەبو شاکر لە میدیا
نانسی ویسەر وەزیری ناوخۆ، نیگەرانە لەوەی کە دوانەی بوشیدۆ-ئەبو شاکر، لەلایەن میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە بەجۆرێک، وەک یادی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی بکرێتەوە.
ویسەر دەڵێت، وێنەیەک دروستبووە کە تاوانێکی ڕێکخراو لە جیهانێک ڕوو دەدا، کە هیچ پەیوەندیەکی بە ئێمەوە نییە، بەڵام دەبێت کەسێک بزانێت کە ئەم تاوانە، لێرە لەگەڵ ئێمە هەیە و، مەترسی بۆ سەر دیموکراسی دروست دەکات، کاتێک نوێنەرانی یاسایی هەڕەشەیان لێ دەکرێت و پارەی نایاسایی دەشۆردرێتەوە، ئەوا دەبێت بەشێوەیەکی بەردەوام هەڵسوکەوت بکەین، ویسەر ئەوەشی وت: “کۆمەڵگا بە ئەنقەست زیانیان پێ گەیشتووە و ئەمە متمانە بە یاسا لاواز دەکات و، لە ئاسایشی گشتیمان و لە مامەڵەکردنی یەکسان لەگەڵ هەموو هاوڵاتیاندا”.
ئەشکەنجە و کوشتن لەبەردەم دەرگاکەماندا
وەزیر پێشکەوتنەکانی بەلجیکا و هۆڵەندا بە نموونەی ئاگادارکردنەوە دەهێنێتەوە، کە تاوانباران تەنانەت دوودڵ نین لە کوشتن و ئەشکەنجەدان، وەک کوشتنی ڕۆژنامەنووس پیتەر دو ڤێرس.
ویسەر پێیوایە ئەمە ڕەنگە نامۆ بێت و لە دەرەوەی خەیاڵی خەڵکی ئەڵمانیا بێت، بەڵام لە بەردەم دەرگاکەماندا ڕوودەدا، بەلجیکا و هۆڵەنداش سنووری ئەڵمانیان، ویسەر جەختیشی کردەوە کە پێویستە هەموو کارێک بکەین، کە لە دەستمان بێت بۆ ئەوەی ئەڵمانیا لە بەلجیکا و هۆڵەندا دوور بخاتەوە.
ڕاپۆرتی پۆلیسی تاوانی فیدڕاڵی، لەسەر تاوانی ڕێکخراو. ڕێژەی لێکۆڵینەوەکان لەساڵی 2021دا لەسەدا 17 زیادیکردووە بۆ گەیشتن بەنزیکەیی 700 لێکۆڵینەوە لەدۆسیەی تاوانی ڕێکخراودا، کە نزیکەی 2.2 ملیار یۆرۆ زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام ویسەر ئەم پێشکەوتنە نێگەتیڤەش بە لایەنێکی ئەرێنی دەبینێت: “بەرزبوونەوەی ژمارەی لێکۆڵینەوەکان پێشنیاری ئەوە دەکات، کە فشارەکان لەسەر تاوانی ڕێکخراو هەرگیز هێندەی ئێستا بەرز نەبووە”.