ئەمڕۆ دادگای ئیسکیلستۆنا سزای 16 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەو گەنجەدا سەپاند، کە بە دڕندانەترین شێوە دایکی کوشتبوو.
تۆمەتبارەکە دانی بە کوشتنی دایکیدا ناوە، هاوکات دادوەری دادگا ڕایگەیاند، کە تاوانبارەکە تەمەنی 21 ساڵە و، پێشتریش مێژووی توندوتیژی و تاوانکاریی هەبووە و سزای زیندانیان بۆ کاری دزی و دەستدرێژی دراوە.
بەگوێرەی بڕیارەکە، ئەو گەنجە بڕیاری داوە بە شێوەیەکی پێشوەختە دایکی بکوژێت، بەرەبەیانی 27ی نیسان چەقۆیەکی چێشتخانەی برد و لە ژێر سەرینەکەیدا داینا و، دەستکێشەکانی شاردەوە و چینێکی زیاتری جلوبەرگی لەسەر دانا.
دوای ئەوەی چەندین چەقۆ لە سەر و روخساری دایکی دەدا و دەیکوژێت، گەنجە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵدێت و جلەکانی لە ناوچەیەکی نزیکی دارستانێک دەسوتێنێت، بەڵام دواتر لەو ڕۆژەدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.